پشتێنەی سەوزایی؛ پلەی گەرمای هەولێر دادەبەزێت و خۆڵبارین کەمدەکاتەوە

25-08-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
دیمەنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر
دیمەنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر
نیشانەکردن پشتێنەی سەوزایی هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قۆناخ بە قۆناخ شوێنی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ئامادە دەکرێت، تەلبەندکردن و پاککردنەوە لە زبڵ و خاشاک، یەکەمین هەنگاوی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی ئەو پڕۆژەیەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
 
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێر دا دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری. بە پانیی دوو کیلۆمەتر و درێژیی 92 کیلۆمەتر بە داری زەیتوون و فستق سەوز دەکرێت.
 
پڕۆژەکە بە هەشت قۆناخ جێبەجێ دەکرێت و قۆناخی یەکەم رووبەری دوو هەزار و 800 دۆنمە و تاوەکو 12 هەزار و 600 دۆنم درێژدەبێتەوە.
 
لوقمان سەعید، ئەندازیارە و دەڵێت: "ئەوەی تاوەکو ئێستا کراوە، تەلبەندە و سنوورەکەی دیاریکراوە. واتە، هەموو رێکارە سەرەتاییەکانی تەواوبوون و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە." 
 
لەو رووبەرە کاکی بەکاکییەدا، ملیۆنان دار دەچێندرێت. دوو لەو دارانەن کە ئاودێریی زۆریان ناوێت، بۆ ئەم قۆناخە لە رێگەی ئاوی ژێرزەوییەوە ئاودەدرێن و دواتر 10 پۆندی ئاو و بەکارهێنانەوەی دووبارەی ئاوی قورس سەرچاوەی ئاودێرییان دەبێت.
 
کارکردن لە زۆنی یەکەمی پڕۆژەکە جووڵەی خستووەتە زەویوزاری نزیک پشتێنەی سەوزایی هەولێر.
 
حەکیم حوسێن، خاوەن نووسینگەی خانووبەرەیە و دەڵێت: پڕۆژە ژینگەییەکە، هەولێر دەباتە ئاستی ستانداردی جیهانی، ئامانج لێی زیادکردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە و بەرگرتن لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی بەکاردێن.
 
‎‎خواستی جیهانی لەسەر پڕۆژەکەیە و UNDP و پارێزگای هەولێر تێچووەکەی دابین دەکەن. 
 
سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگە بە رووداوی گوت: لە ئەنجامی ئەو پشتێنە سەوزاییە، پلەی گەرما لە هەولێر کەمتر دەبێت، واشدەکات کە کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر هەولێر کەمتر بێت. هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی هەمەجۆریی زیندەوەران. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر زیاد دەکات. 
 
نەمامی زەیتوون و فستق لە دەرەوە دەکڕدرێن. دوو داری بەردارن و لە ئایندەدا خێر و بێرەکەیان دەکرێتەوە تێچووی خزمەتکردنی پشتێنەی سەوزاییەکە.
 
گرنگییەکی دیکەی پڕۆژەکە بۆ ئەو زەوییانەیە کە دەکەونە پشت پشتێنەکەوە، بڕیارە تەنیا زەویی کشتوکاڵی بن و وەکو شوێنی نیشتەجێبوون بەکارنەهێندرێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرگەی قوتابخانەیەک لە سنە

رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن

بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا و پەتای وەرزی، رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن و خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.