شاندێکی ئاک پارتی لەگەڵ ئەمینداری یەکگرتوو کۆبووەوە و 'باسی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی'یان کرد

25-08-2025
هەوار جەلالەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی کرد. گوتەبێژی یەکگرتوو بە رووداوی گوت، باسی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییان کردووە. دوێنێش شاندەکەی ئاک پارتی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسووڵ کۆبوونەتەوە.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 25-08-2025، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە یاوەری شاندێكی مەكتەبی سیاسی، پێشوازی لە زەفەر سراكایا، یاریدەدەری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو، دۆخی عێراق، توركیا و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان یەكگرتوو و، پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا گفتوگۆی لەسەر كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانیان. 
 
سەلاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان کرا و شاندەکەی ئاکپارتی سوپاسی یەکگرتوویان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە.
 
گوتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت: "بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گەنگەشە کرا و پەیوەندییەکانی ئاکپارتی و یەکگرتووش بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو."
 
چەند رۆژێکە شاندێکی ئاکپارتی بە سەرۆکایەتیی زەفەر سراکایا لە هەرێمی کوردستانە.

 

 
یەكشەممە، 24-8-2025، دەرباز كۆسرەت رەسووڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر، پێشوازی لە شاندەکەی ئاکپارتی كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی دەرباز كۆسرەت رەسووڵ، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و "هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەركەوتنی پرۆسەكە" و پەیوەندییەكانی نێوان ئەو حیزبە و توركیا و دۆخی سیاسیی ناوچەكەش قسەیان لەسەر کرا.
 
هاوکات زەفەر سراكایا، یاریدەدەری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، "خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە دیدارەكە، كە لەم كاتە گرنگەدا لە هەرێمی كوردستان یەكێتی و ئاكپارتی كۆدەبنەوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكانیان".
 
یاریدەدەری سەرۆكی ئاکپارتی رایگەیاندووە، "لە هەندێک قۆناخی كاركردن، باڵانسی پەیوەندییەكانی توركیا و یەكێتی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام پێویستە بە حیكمەتی مام جەلال و كاک كۆسرەت لەڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە كێشەكان بگەنە چارەسەر، سەردانەكەشمان بۆ بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەو چوارچێوەیەدا هەڵبسەنگێندرێت".
 
یاریدەدەری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، "سوپاسی پاڵپشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە پرۆسەی ئاشتی توركیا و چەكدانانی پەكەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سەرۆک بارزانی، ئۆجەلان و ئەردۆغان

سەرۆک بارزانی: دەستخۆشی لە بەڕێزان ئەردۆغان و ئۆجەلان دەکەم و بۆ ئاشتیی پشتیوانیانم

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی تایبەتدا کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستەنبووڵ خوێندراویەوە رایگەیاند، "هەموو پشتیوانییەکی پڕۆسەی ئاشتی دەکەم."