ژینگەپارێزیی هەولێر: 9 هەزار سەگ دوای نەزۆککردنیان بەرەڵڵا کراون

25-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بەردەوامە و 18 هەزار سەگ کۆکراونەتەوە؛ باسی لەوەش کرد: ''رۆژانە نزیکەی 10 تۆن خۆراک بەو سەگانە دەدرێ.''

دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''تیمەکانمان لە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بەردەوامن، کە دواتر نەزۆکیان دەکەن و بەرەڵڵایان دەکەن. رۆژانە نزیکەی 50 سەگ لەلایەن تیمەکانەوە دەگیرێ، بەڵام پزیشکانی ڤێتێرنەری رۆژانە توانایان هەیە نەشتەرگەری بۆ 10 بۆ 15 سەگ بکەن، ئەمەش پرۆسەکەی تاوەکو رادەیەک سست کردووە.''
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەوە 18 هەزار سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە و 9 هەزاریان دوای نەشتەرگەری و پێدانی ڤاکسین بەرەڵڵا کراون.
 
بەڕێوەبەریی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر گوتی: ''رۆژانە 8 بۆ 10 تۆن خۆراک بەو سەگانە دەدرێ کە لە شێڵتەرەکانن، وەک قاچ، سەر و باڵی مریشک.''
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، لە سنووری پارێزگاکەدا نزیکەی 30 هەزار سەگی بێلانە هەن.
 
لە هەولێر شێڵتەرێکی سەگە بەرەڵڵاکان لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بە گوژمەی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار دروست کراوە و دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - گوێڕ.
 
رۆژی 08-07-2023 وەک یەکەم شوێن، لە گەڕەکی ژینی دارەتوو لە هەولێر، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بەرەڵڵاکان کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.