ئاراس شێخ جەنگی: هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە سەر ماڵەکەم لە گوندی کەلکان

25-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

برایەکی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە سەر ماڵێکی لە گوندی کەلکان لە سنووری ناحیەی خدران؛ پۆلیسی ناوچەکەش دەڵێ: "ئاگادار نین".
 
ئاراس شێخ جەنگی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێزێکی کۆماندۆی یەكێتی کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ چوونەتەسەر ماڵەکەم لە گوند و دەرگاکەیان شکاندووە".
 
ئاراس شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکرد: "هێزەکە هامەر و باجەر و چەکی جۆراوجۆریان پێ بووە. ئەو گوندە گوندی خۆمانە و خانوویەکی بچووکم تێیدا هەیە؛ هەرچی لە خانووەکەدایە بردوویانە".
 
براکەی لاهوور شێخ جەنگی گوتی: "سکاڵا تۆمار ناکەم، چونکە متمانەم بە کەس نەماوە لای کێ سکاڵا بکەم؟"
 
عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گوندی کەلکان لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە ناحیەی خدرانە لە قەزای دووکان و بۆیە ئێمە ئاگاداری بابەتەکە نین".
 
رێبوار باداوان، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی خدران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگاداری ئەوە نیم هێز چووبێتە گوندی کەلکان".
 
22ـی ئابی 2025، دوای زیاتر لە سێ کاژێر پێکدادان لە هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانیان دەستگیرکران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".