گوتەبێژی یەکێتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەت پێکدەهێنرێت

25-09-2025
پەیمان محەممەد
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لەگەڵ پارتی لەسەر هێڵن و لە داهاتوویەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت. دەشڵێت، پێویستە پرسی مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-09-2025، کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ناوچەی بادینان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند، ''سەرقاڵین و لە داهاتوویەکی نزیکدا پێکدەهێنرێت.''
 
کاروان گەزنەیی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ''رژدین لەسەر ئەوەی کە پرسی مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت. لە ماوەکانی رابردوودا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە سەردانی بەغدای کرد و توانی لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەردوو حکومەتدا دروست بکات، بۆ ئەوەی ببێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە''.
 
لەکاتێکدا 25 رۆژ لە مانگی ئەیلوول تێپەڕیوە، هێشتا مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. رۆژی 23ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 
یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم ناردنی مووچە، رادەستکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بوو کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمموز، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، کە 120 ملیار دینارە.
 
گوتەبێژی یەکێتی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا لەسەر ئەژی ئەمین باسی لەوە کرد، ''ئەژی ئەمین لە هیچ ئۆرگانێکی یەکێتیدا کادر نییە و هیچ پەیوەندییەکی بەو حیزبەوە نییە.''
 
کاروان گەزنەیی جەختی لەوە کردەوە، ''ئەژی ئەمین تاوانبارە و داوا دەکەین بە زووترین کات رادەست بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.''
 
 ئەژی ئەمین یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە دانپێدانانەکەی دەستگیرکراوانی لالەزاردا، چەندین جار وەکو یەکێک لە رێکخەرانی سەرەکیی ''پیلانی تیرۆرکردنی''ـی بافڵ تاڵەبانی، ناوی هێنرا.
 
بەرەبەیانیی رۆژی 22-08-2025 هێزەکانی دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی ''چەند داواکراوێک'' هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی و دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیر کران.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.