کۆڵبەرێک لە بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

25-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی پێنجشەممە، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (قاسم عەزیزی) گیانی لەدەستدا.
 
قاسم عەزیزی، تەمەن 47 ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵە خەڵکی بانە بوو.
 
ئەو کۆڵبەرانەی لەگەڵ قاسم عەزیزی بوون بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیان راگەیاندووە، هێزەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردوون.
 
هەروەها رایانگەیاندووە، قاسم عەزیزی گوللـە بەر شانی چەپی کەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە لە سنووری بڵەسنی بانە بووە و تەرمی قاسم عەزیزی گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 24-9-2025 سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
 
بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لانیکەم 30 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە و 13یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە