رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەن لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران ببارێت.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 25ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە زۆربەی شارەکانی عێراق ئەمڕۆ ئاسمان نیچمەهەور دەبێت، بۆ ئێوارە و شەوەکەی چڕتر دەبێتەوە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار.
بە گوتەی گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بێت، ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار ئەمشەو و سبەی باران ببارێت.
هاوکات بە گوێرەی راگەیێندراوی رۆژی پێنجشەممە، 25-09-2025ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستانیش، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نیمچەهەور هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
هەروەها پێشبنییەکانیشی بۆ سبەی هەینی، 26-09-2025، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات ئەگەری بارانی پچڕپچڕ هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبن.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 34 پلە
سلێمانی: 32 پلە
دهۆک: 32 پلە
زاخۆ: 33 پلە
ئامێدی: 30 پلە
ئاکرێ: 33 پلە
کەرکووک: 36 پلە
هەڵەبجە: 31 پلە
سۆران: 32 پلە
حاجی ئۆمەران: 21 پلە
گەرمیان: 36 پلە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ