کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی هەولێر-پیرمام وەکو تاقیکاری کەوتنەکار

25-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی هەولێر – پیرمام خراوەتەکار و تاوەکو 1ـی 11 وەکو تاقیکاری کاردەکات؛ لەدوای ئەو رێککەوتەوە بە فەرمی سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار دەکات.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، "بە مەبەستی پابەندکردنی شوفێران بە رۆیشتن بە خێرایی دیاریکراو لەسەر رێگەی هەولێر – پیرمام، کە ئەوپەڕی خێرایی 100 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و 80 کیلۆمەترە بۆ بارهەڵگرەکان، جگە لەنێو تونێلەکە کە ئەوپەڕی خێرایی 70 کیۆمەترە لە کاژێرێکدا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەو رێگەیەدا لە ئەمڕۆوە تاوەکو 1ـی مانگی داهاتوو کاژێر 12:00ـی شەو، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی رێگەکە لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام کاریان پێ دەکرێت وەکو تاقیکردنەوە".
 
لە 1ـی مانگی داهاتووەوە کامێراکان سەرپێچییەکان بە فەرمی تۆمار دەکەن. هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو بن.
 
خستنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی هەولێر – پیرمام دوای ئەوە دێت، 21ـی ئەم مانگە تەواوی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر کەوتنە کار. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە دانانی کامێراکان دەیەوێت چاودێریی وردی هاتووچۆ بخاتە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی "هاووڵاتییان لە رووداوەکانی هاتووچۆ پارێزراو بن".
 
پێشتر و بۆ یەکەمجار، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی سلێمانی – دووکان کاری پێکرا. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەسەرجەم رێگەی دەرەوەی شارەکان سیستمەکە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.