کشتوکاڵی ورمێ: ئەم ساڵ 26 هەزار تۆن هەنگوینمان هەیە

25-10-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ''ئەم ساڵ بە بەرهەمهێنانی 26 هەزار تۆن هەنگوین، پلەی یەکەممان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ئێران بەدەستهێناوە''؛ گوتیشی،  22٪ی کۆی بەرهەمی هەنگوینی ئێران لە ورمێ بەرهەم دێت.
 
خەسرۆ شەهبازی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ورمێ بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ئێران پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
 
خەسرۆ شەهبازی گوتی، 22٪ی کۆی بەرهەمی هەنگوینی ئێران لە ورمێ بەرهەم دێت کە ئەم ساڵ دەگاتە 26 هەزار تۆن.
 
بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵیی ورمێ، زیاتر لە شەش هەزار و 200 کەس هەنگەوان لە پارێزگاکە هەن، کە بەگشتی هەلیکاریان بۆ زیاتر لە 18 هەزار کەس رەخساندووە.
 
خەسرۆ شەهبازی ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار و 500 جۆر گیا و رووەک لە سنووری ورمێ هەن کە دەرفەتێکی گونجاویان بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین رەخساندووە و ''پێشبینی دەکرێت بەرهەمی هەنگوینی پارێزگاکە 10٪ زیاد بکات.''
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی فاو، ئێران پلەی سێیەمی بەرهەمهێنانی هەنگوینی لە ئاستی جیهاندا هەیە و ساڵی 2022 نزیکەی 77 هەزار تۆن هەنگوین لەو وڵاتەدا بەرهەم هاتووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.