بافڵ تاڵەبانی سڵاو بۆ پارێزگاری هەولێر دەنێرێت و ئەویش وەڵامی دەداتەوە

25-10-2025
مالیک محەممەد
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
A+ A-

رووداو دییجتاڵ

لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگەشەی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "سیاسەتی یەکێتی لە بەغدا لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەدەستهێنانی مافەکانە، نەک هەڕەشە، بە هەڕەشەکردن لە بەغدا کێشەکان چارەسەر ناکرێت." سڵاوێکی بۆ پارێزگاری هەولێر نارد، پارێزگاریش وەڵامی دایەوە.
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، "لە بەغداوە پێیان گوتین مووچەی سلێمانی راستەوخۆ دەدەین، بەڵام رەتمان کردەوە، ئامانجی سەرەکی ئێمە شەڕی مووچە، ئاو و کارەبایە لە بەغدا و بەربژێرەکانمان پێشمەرگەی خەڵکی کوردستانن لە بەغدا."
 
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "ناچینە ناو حکومەتێک تاوەکو نەزانین هەموو شارەکان وەکو یەک سەیردەکرێت و خزمەت دەکرێن، ناچینە حکومەتێک خزمەتی کۆیە نەکات، ئەگەر بەشداریشمان کرد، بەڵێن دەدەین جیاوازی نەکەین و بۆ هەموو کوردستان خەبات بکەین."
 
بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی بە دانیشتووانی شارەکە دا و دەڵێ، "کۆیە بە رووی کاری بازرگانیدا دەکەینەوە."
 
سەرۆکی یەکێتی دەڵێ: "یەکێتی حیزبی هەر چوار پارچەی کوردستانە و ئێمە لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش لە سووریا و تورکیا و ئێران خۆشەویستین؛ ئەگەر هەڵبژاردن لە هەر چوارپارچەی کوردستان بکرێت، یەکێتی یەکەم دەبێت."
 
لەبارەی کریستیانەکانیش بەڵێنی دا: "خزمەتی زیاتری خوشک و برا کریستیانەکانمان دەکەین."
 
بافڵ تاڵەبانی بە دەنگدەرانیشی گوت، "هەڵەیەکی زۆر گەورەیە دەنگ بە لایەنێک بدەن کرداری نییە."
 
بافڵ تاڵەبانی لە قسەکانیدا سڵاوی بۆ پارێزگاری هەولێر نارد و گوتی، نازانێ کە کۆیە سەر بە پارێزگاکەی ئەوە، ئومێد خۆشناویش لە پۆستێکدا وەڵامی دایەوە و گوتی، "من بەسرووشتی خۆم و ئەخلاقی ئەو رێبازەی لەسەریم وەڵامی هەموو سڵاوێک دەدەمەوە، بەڵام مەرج نییە سڵاو لە هەموو کەسێک بکەم!."
 
ئومێد خۆشناو گوتیشی، "ئەوەی ئەو چەند ساڵە بەشانازیەوە خزمەتی کۆیەمانکرد، کاکی سڵاو نێر، بەهەموو تەمەنی خۆی و حزبەکەی خزمەتی کۆیەی نەکرد و ناکات".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.