لە تاران وێنەی ژنانی بێ سەرپۆش زیاتر دەبیندرێ؛ 'ئاوا ئاسوودەترم'

25-10-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ئێستا لە ئێران وێنە و پۆستەری ژنانی بێ سەرپۆش زیاتر دەبیندرێت.
ئێستا لە ئێران وێنە و پۆستەری ژنانی بێ سەرپۆش زیاتر دەبیندرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 ژیان لە تاران لە رواڵەتدا ئاسایی بووەتەوە، ئەوەش دوای جەنگە 12 رۆژییەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل. 
 
لەپشت دیمەنە ئارامەکەوە، شوێنەواری جەنگ و هەنگاوەکانی دەسەڵات دوای جەنگەکە بە روونی دەبیندرێن.
 
سیامەک دەروێشی میوەفرۆشە و باس لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "دوای تەقینەوەکە، سەرم و گوێم بریندار بوون. سەرئێشەیەکی تووندم هەیە و پێویستە دابنیشم و جگەرەیەک بکێشم."
 
بەرپرسانی باڵای ئێران دەڵێن، سیخوڕەکان یارمەتیدەرێکی گەورەی ئیسرائیل بوون لەو جەنگەدا.
 
لە حوزەیرانەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران زیاتر لە 20,000 کەسیان دەستگیرکردووە؛ زۆربەیان بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل".
 
رێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ دەڵێ، تەنیا ئەم ساڵ زیاتر لە 1,000 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون. بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشێکیان زیندانیی سیاسی، چالاکڤان و خۆپێشاندەری گەنج بوون.
 
بەڵام جووڵەیەکی دیکەش لە ئێران لە گەشەکردندایە. ئێستا لە شەقامەکانی تاران، وێنەی ژنانی بێ سەرپۆش زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەدی دەکرێ.
 
حەنانە، هاووڵاتییەکی ئێرانە و باس لەوە دەکات، "ئاوا هەست بە ئازادی زیاتر دەکەم و زیاتر ئاسوودەترم. زۆر بێزارم لەوەی شتێک بە ناچاری پێم بکرێ."
 
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران چەندین جار رایگەیاندووە، ئامادە نییە یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ بکات، چونکە وەک خۆی دەڵێ، دژی ویستی خەڵکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.