رووداو دیجیتاڵ
دەروازەی سنووریی سێفە لە سنووری شاری سەقز، لەلایەن ئارەش لهۆن، پارێزگاری سنەوە کرایەوە.
خەڵکی ناوچەکە هیواخوازن کردنەوەی ئەم بازاڕچەیە ببێتە هۆکار بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆیان.
بەشێکی هاونیشتمانییان دەڵێن، چەند ساڵە کارتی سنووریان هەیە و تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کاری پێ بکەن.
لە چوارچێوەی یاسای رێکخستنی بازرگانیی سنووردا، ناوچەکانی بانە، مەریوان و سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بۆ هاوردەکردنی 87 جۆری کاڵا دەستنیشان کراون.
پشکی پارێزگای سنە بۆ هاوردەکردنی کاڵا بە پێی یاساکە بە 540 ملیۆن دۆلار دەستنیشان کراوە و بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا تەنیا سوود لە 10٪ـی وەرگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ