لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان بوومەلەرزە روویدا

25-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتێی باکووری کوردستان روویدا.
 
بەگوێرەی راگەێندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەزرەکە کاژێر 20:20 خولەکی دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، لە شارۆچکەی دۆغانشەهیر سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویداوە.
 
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 9.75 کیلۆمەتر تۆمار کراوە، بەڵام تائێستا نەزانراوە زیانی هەبووە یان نا.
 
رۆژی 15ـی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و رۆژی دواتریش بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر لە هەمان شارۆچکە روویدا. 
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە