وەزارەتی کارەبا: بەهۆی چاکسازییەوە کارەبای گەڕەکێکی هەولێر بڕاوە

25-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، تیمەکانیان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
 
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە 48 کاژێری رابردوودا بەهۆی کارەکانی چاکسازی و سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی "فەرمانبەران"ـی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوون.
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتر هاووڵاتییانیان ئاگادار کردووەتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانەکان، کاری چاکسازی لە گۆڕەڕەکان (موحەویلەکان) و تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا دەکەن.
 
لەبارەی کاتی گەڕانەوەی کارەباش، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت و "پڕۆژەی رووناکی" کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران دەکەن.
 
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەردەوام ئاگاداری نامەی مۆبایلەکانیان بن بۆ ئەوەی زانیارییان لەبارەی کارەکانی چاکسازی لە ناوچەکانیان هەبێت و بۆ هەر پرسیارێکیش دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1992ـەوە بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".