رووداو دیجیتاڵ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لە کاتی خۆی بکرێت و بازنەکانیش فراوان بکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 25-12-2021 سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "لەگەڵ ئەوەین بازنەکان زیاتر بێت و یەک بازنەیی نەبێت". لەبارەی کورسیی کۆتاکانیش دەڵێ، "ئەوەی زۆر مەبەستمانە نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، نەک لایەنی دیکە نوێنەریان هەڵبژێرێت".
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سەلاحەدین بەهائەدین رایگەیاند، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان "چەقیوە، بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە حیزبەکان خۆیان یەک قسە نین و لەگەڵ بەغداش یەک قسە نین". هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات کە دۆخی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە رووی داراییەوە باش نییە.
لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتوو لە بەغدا، سەلاحەدین بەهائەدین دەڵێت، "بەغدا دۆخی لە ئێمە باشتر نییە.. حکومەت پێکدەهێنرێت، بەڵام رەنگە دوا بکەوێت" هەروەها دەشڵێت، بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان گوتووە کە ئەوان بەشداری حکومەتی عێراق ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ