رووداو دیجیتاڵ
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تەم ناوشاری سلێمانی و بەشێک لە رێگاکانی دەرەوەی شاری گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت دوو رۆژ بەردەوام بێت.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: تەم لە دوو کاژێر پێش خۆرهەڵاتنەوە دەستپێدەکات ماوەی دوورۆژ بەردەوام دەبێت، لە دوای دوورۆژەکە شەپۆلێکی بەفرو باران روو لەناوچەکە دەکات.
سەبارەت بە کاریگەریی تەمەکەش، کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند: "هەرکاتێک ئاستی بینین لە یەک کیلۆمەتر کەمتر بێتەوە گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن."
بەپێی ماڵپەڕی فرۆکەخانەی سلێمانیش ئەمڕۆ دوو گەشت بۆ ئیستەنبول و عەمان هەڵوەشاونەتەوە، هەروەها گەشتێکی دیکەش کە بڕیار بوو کاژێر 10 بەرەوە مەدینە بەڕیبکەوێت دواخراوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پیشبینی دەکرێت لە رۆژی یەکشەممەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و بەفر و باران دەبارێت، هەروەها پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت و خێرایی با بۆ 40 کم لە کاژێرێکدا زیاد دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ