رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە چەند شوێنێک بەفر دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە گۆیژە و ئەزمەڕ، پێنجوێن، بەرزنجە، چۆمان، حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر و ئامێدی بەفر دەبارێت.
شەوی هەینی 26-01-2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەشەوەوە نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆرینەی ناوچەکان ببارێ، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لەو شارۆچکانەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانەوە نزیکن".
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەو ناوچانە کردووە بارانی زیاتریان تێدا دەبارێت کە هەولێر، دهۆک، ئاکرێ، بەردەڕەش، کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی ئەگەری بەفربارین لە گۆیژە و ئەزمەڕ، پێنجوێن و بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی؛ چۆمان، حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر و ئامێدی لە پارێزگای دهۆک هەیە.
ئاراس جەبار گوتی، ئەمشەو بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و دواتر هەموو شارەکان دەگرێتەوە؛ گوتیشی، "لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە بارانی کەمتر دەبێت. سبەی ئێوارە شەپۆلەکە لاواز دەبێت و ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی دێت".
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دیکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 9 پلەى سیلیزى
دهۆک؛7 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 2 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 8 پلەى سیلیزى
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ