هەرێمی كوردستان سەردانیکردنی پێنج وڵات لە سنوورەکانییەوە قەدەخە دەکات

26-02-2020
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 

رووداو - هەولێر
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەردانیکردن بۆ پێنج وڵات لە سنوورەكانییەوە قەدەخە دەکات کە هەریەکە لە تایلەند، كۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سەنگاپوور ـن. 
 
ئەو راگەیێندراوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێیدا هاتووە "بڕیارماندا بە راگرتنی پێدانی ڤیزە و هاتنەژوورەوە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی، تایلەند، کۆریای باشوور، یابان، ئیتاڵیا و سەنگاپوور". 
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ قەدەخەکردنی گەشتکردنی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە رێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتانە راگەیاندووە. 
 
سەبارەت بەو هاونیشتمانییانەی لەدوای 1-1-2020 سەردانی ئەو وڵاتانە یان ئێرانیان کردووە و گەڕاونەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لەکاتی گەڕانەوە پشکنینی سەرەتاییان بۆدەکرێت لە فڕۆکەخانە و دواتر رەوانەی قەرەنتینە دەکرێن. 
 
هەر هاووڵاتییەکیش لە وڵاتەکانی، چین، ئێران، تایلەند، کۆریای باشوور، یابان، ئیتاڵیا و سەنگاپوور گەڕابنەوە رێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. 
 
سەبارەت بە شاندی فەرمی ئەو وڵاتانە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدەکرێت و لەلایەن تیمی تەندروستیی تایمەتمەندەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت. 

 

وێنەی راگەیێندراوەکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک سەیری گەنمەکەی دەکات

جووتیارانی هەولێر پارەی گەنم وەردەگرن و سلێمانی و دهۆکیش چاوەڕێی بەغدان

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران دەکرێت. هاوکات لە دهۆک و سلێمانی چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارەکان و گەڕانەوەی چەکەکانن لە بەغداوە.