کانێکی کانزای کرۆم لە خارپێت داڕووخا و دوو کرێکار بێسەروشوێنن

26-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کانێکی کانزای کرۆم لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان داتەپی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کرێکار لەژێر کانەکەدا گیریان خواردووە و یەکێک لە کرێکارەکان رزگار کراوە.
 
بەیانیی رۆژی دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024، رووداوەکە روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا - ئافاد، "تائێستا دوو کرێکار لەژێر کانە داتەپیوەکەدا گیریان خواردووە و یەکێکیان رزگارکراوە."
 
کانەکە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی خولامان لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان و کانزای کرۆمی تێدا دەردەهێندرێت.
 
دوای رووداوەکە ژمارەیەک ئەمبووڵانس، ئەندامی تیمی دیکەی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی رزگارکردنی دوو کرێکارە گیرخواردووەکەدان.
 
رۆژی 13ـی شوباتی 2024، کانی زێڕی شارۆچکەی ئیلیچ لە ناوچەی ئەرزنگانی باکووری کوردستان داڕما و نۆ کرێکار کەوتنە ژێر و تاوەکو ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان 13 هەزار و 418 کانی کانزا هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.