رووداو دیجیتاڵ
کەشناسی رایگەیاند، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئەو شوێنانەی رەشەبا گرتوونییەتییەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ رەشەباکە بەردەوام دەبێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک دەڵێت، هەیینی کەشی بەهارە دەبێت.
لە دوێنێوە رەشەبا و بای سارد بەشی زۆری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی شوبات، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و رەشەبا تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە، بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەردەوام دەبێت.
کەشناسی دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان خێرایی با مامناوەند دەبێت، بەڵام لەو ناوچانەی رەشەبا هەیە خێراترە و لەنێوان 20 بۆ 40 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 4 بۆ شەش پلە دابەزیوە. لەبارەی سبەیەوە کەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو رەشەبایە و سەرمایەی بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە سبەیەوە کاریگەریی لاواز دەبێت، بەڵام تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و ئێوارەی پێنجشەممە دۆخی ئاسایی دەبێتەوە و کەشی رۆژی هەیینی زۆر خۆش و بەهارە دەبێت."
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 17پلەی سیلیزی
سۆران؛ 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 3- پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 15 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ