رووداو دیجیتاڵ
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی مانگانەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 21% بەرزبووەتەوە و 60 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 26-01-2026 تاوەکو ئەمڕۆ 26ـی شوبات، 60 ملیار و 11 ملیۆن و 653 هەزار دینار بووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، مانگی پێشوو 49 ملیار و 385 ملیۆن و 65 هەزار دینار بووە. بەوەش داهاتی مانگانە 21.72% زیادیکردووە، کە دەکاتە زیاتر لە 10 ملیار و 700 ملیۆن دینار.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 112 ملیار دینار.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
بە درووشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەکە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ