ئۆتۆمبێلێکی بووک و زاوا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

26-03-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی چۆمان-سۆران رووداوێکی هاتووچۆ روویدا کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ بووکگواستنەوە رازێنرابووەوە، بەڵام بووک و زاواکەی تێدا نەبووە، لە رووداوەکەشدا ژنێک و منداڵێک بریندار بوون.
 
سەرەتا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە بووک و زاواکە برینداربوون، بەڵام دواتر دکتۆر ئەحمەد گەڵاڵی، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 05:00ـی ئێوارە دوو بریندار گەیێنرانە نەخۆشخانەی فریاگوزاریی چۆمان کە یەکێکیان ژنێکی 47 ساڵان و ئەوەی دیکەیشیان منداڵێکی 18 مانگ بوون".
 
بەهۆی قەرەباڵخیی شەقامەکان، بریندارەکان دوای 20 خولەک گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. بەپێی گوتەکانی بەڕیوەبەری تەندروستیی چۆمان، منداڵەکە بەهۆی زەبری تەقینی ئەیرباگی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە، ژنەکەش بێهۆش بووە و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە جۆری نیسان سێنرا بووە و ئۆتۆمبێلی هاوڕێیەکی زاواکە بووە، لە کاتی رووداوەکەش زاواکە لە ئۆتۆمبێلەکە نەبووە. رێوڕەسمەکە ئاهەنگی مارەبڕین بووە.
 
 ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ مارەبڕین رازێندراوەتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.