لە ئاکرێ منداڵێکی سێ ساڵان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

26-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە ئاکرێ خۆی کێشا بە منداڵێکدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "منداڵەکە پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا".
 
ئەو منداڵە ناوی ئەرژەنگ ئەیاز مستەفایە، تەمەنی سێ ساڵە و دانیشتووی ئاکرێیە.
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی نێردراوە، دواتر رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند عەمرەکارێک لە کاتی تەوافکردندا

ئەو حاجییانەی پار بەناچاری بەڕێگەی وشکانی گەڕانەوە، قەرەبوو دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە قەرەبووکردنەوەی ئەو حاجیانەی ساڵی رابردوو بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل نەیانتوانی بە فڕۆکە بگەڕێنەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایدەگەیێنێت، زیاتر لە سێ هەزار حاجی لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.