لە چیای قەرەچووخ ئۆپەراسیۆنێک لە دژی داعش دەستیپێکرد

26-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکى سەربازییان لە چیای قەرەچووخ  لە سنوورى قەزاى مەخموور لە دژى چەکدارانى داعش دەستپێکردووە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە "رێگرییە لە مەترسی داعش" بۆ سەر جووتیارانى سنوورەکە لەکاتى دروێنەى دانەوێڵەکانیان.
 
غازى فەیسەڵ، فەرماندەى هێزى خۆبەخشى سنوورى چیاى قەرەچووخ بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە لە کاژێر شەشى بەیانى ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکردووە، هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق و یەکەى تایبەتى هاوپەیمانان ناوچەکانى نێوان هەردوو گوندى عەلیە رەش، قەڵاتە سۆران دەپشکنن.
 
چیاى قەرەچووخ لە قەزاى مەخموور دەکەوێتە باشوورى رۆژئاواى هەولێر و باشوورى خۆرهەڵاتى شارى موسڵ، جێگەى خۆحەشاردانى پاشماوەى چەکدارانى داعشە، بە گوتەى غازى فەیسەڵ ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە رێگرییە لەوەى چەکدارانى داعش کێشە بۆ جووتیارانى گوندەکانى نزیک لە قەرەچووخ دروستبکەن، کە ئێستا وەرزى دروێنەى گەنم دەستیپێکردووە.
 
ساڵى 2014 رێکخراوى داعش شارى موسڵى کۆنترۆڵکرد، سێ ساڵ دواتر پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق بە پاڵپشتى هاوپەیمانیان شارەکەیان کۆنترۆڵ کردەوە، هەندێک لە پاشماوەکانى رێکخراوەکە لە چیاى قەرەچووخ خۆیان حەشارداوە.
 
فەرماندەى هێزى خۆبەخشى سنوورى چیاى قەرەچووخ دەڵێت: "ئەو ناوچەیە بۆشایی ئەمنییە و ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە، بڕیار بوو ئەو بۆشاییە بە لیواى هاوبەش پڕبکرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هەنگاوە نەنراوە".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.