نێچیرڤان بارزانی: یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد تاقه‌ رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا

26-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاکە رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، ستایش و دەستخۆشی لە مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە، هەموو ئەو کەسانە دەکات کە کاریان بۆ کۆنفرانسەکە کردووە و دەڵێت، "مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌ و دڵى گه‌لى كوردستانى له‌ هه‌موو شوێنێك خۆش كرد". 
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌ و بۆ مافه‌ ره‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ سووريا و ناوچه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه". 
 
رۆژی شەممە، 26ـی نیسانی 2025، لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کۆنفرانسی ''یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد'' لە رۆژئاوای کوردستان بە ئامادەبوونی نزیکەی 400 ئەندام و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.
 
لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی؛ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)؛ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان؛ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)؛ کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و چەندین لایەنی دیکەی کوردستانی خوێندرانەوە.
 
د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسەکەدا گوتاری سەرۆک بارزانی خوێندەوە، "ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییە بۆ بنیاتنانی یەکڕیزیی کورد و دەستنیشانکردنی روانگەیەکی یەکگرتوو و هاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد، کە بەشداربوونی راستەقینەی گەلی کورد لە وڵاتەکەتاندا مسۆگەر بکات."
 
کۆنفرانسەکە بە بڕیاری پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش کۆتاییهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاوکارییەکە بە هاوئاهەنگی نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و کارگەی ئیستەنبووڵ بۆ پەردە بووە.

پەردە بۆ زیاتر لە 500 ماڵی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی شۆڕش دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی کارگەیەکی دروستکردنی پەردە، بۆ زیاتر لە 500 ماڵی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ، پەردە دابین دەکات. بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەزگا خێرخوازییەکە دەڵێ، هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووان بەردەوام دەبێ.