وەزیری بازرگانیی فەرەنسا: دەرفەتێکی گەورەمان لەپێشە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق

26-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری بازرگانیی فەرەنسا، لە کۆڕبەندی بازرگانیی فەرەنسا و عێراق رایگەیاند، عێراق بۆ گەشەپێدانی خۆی پێویستی بەو جۆرە هەنگاوانەیە و دەرفەتێکی گەورەیان لەپێشە بۆ ناردنی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ عێراق. دەشڵێت، فەرەنسا ئامادەیە وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانیشدا بکات.
 
رۆژی دووشەممە 26-05-2025 لۆران سان مارتین لە پاریس، بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "کۆڕبەندەکەی ئەمڕۆ بازرگانییە، لێرەین بۆ ئەوەی باسی دەرفەتەکانی بازرگانی بکەین لەنێوان کۆمپانیا عێراقی و فەرەنسییەکان، هەروەها لە نێوان هەردوو حکومەتەکەش."
 
وەزیری بازرگانیی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە مانگی نیسان چووە بەغدا و ئێستاش شاندێکی عێراقی کە چەندین وەزیر و جێگری وەزیریان تێدایە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای عێراقی لە فەرەنسان.
 
سان مارتین گوتیشی: "منیش لە مانگی تەممووز سەردانی عێراق دەکەم. دەرفەتێکی گەورەمان لەپێشە بۆ ئەوەی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ دەرفەتی بازرگانی ببەینە عێراق، هەروەها بۆ ئەوەی بشبینین کە چۆن دەتوانین هاوئاهەنگیی زیاتر لەنێوان دوو وڵاتەکە بکەین، کە بێگومان پەیوەندییەکی درێژ و مێژووییان هەیە، بەڵام ئێستا دەمانەوێت بۆ بازرگانی بیگۆڕین."
 
سەبارەت بە پرسیاری رووداو کە ئایا فەرەنسا ئامادەیە وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستاندا بکات، لۆران سان مارتین گوتی: بێگومان دەرفەت زۆرن، لەبواری ئاو، وزە، گواستنەوە و چەندین دەرفەتی دیکە.
 
دەقی پرسیار و وەڵامەکان:
 
لۆران سان مارتین، وەزیری بازرگانیی فەرەنسا: ئەمە رێک ئەو شتەیە کە عێراق بۆ گەشەپێدانی خۆی دەیەوێت. کۆڕبەندەکەی ئەمڕۆ بازرگانییە، لێرەین بۆ ئەوەی باسی دەرفەتەکانی بازرگانی بکەین لەنێوان کۆمپانیا عێراقی و فەرەنسییەکان، هەروەها لە نێوان هەردوو حکومەتەکەش. ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە مانگی نیسان چووە بەغدا، ئێستاش ئەو شاندە لێرەن کە چەندین وەزیر و جێگری وەزیریان تێدایە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای عێراقی. منیش لە مانگی تەممووز سەردانی عێراق دەکەم. دەرفەتێکی گەورەمان لەپێشە بۆ ئەوەی کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ دەرفەتی بازرگانی ببەینە عێراق، هەروەها بۆ ئەوەی بشبینین کە چۆن دەتوانین هاوئاهەنگیی زیاتر لەنێوان دوو وڵاتەکە بکەین، کە بێگومان پەیوەندییەکە درێژ و مێژووییان هەیە، بەڵام ئێستا دەمانەوێت بۆ بازرگانی بیگۆڕین.
 
رووداو: جەنابی وەزیر، ئایا فەرەنسا ئامادەیە وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بکات؟
 
لۆران سان مارتین، وەزیری بازرگانیی فەرەنسا: بێگومان بێگومان، دەرفەت زۆرن، لەبواری ئاو، وزە، گواستنەوە و چەندین دەرفەتی دیکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".