قوباد تاڵەبانی: هاوکاریی رێکخراوی FAO دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ

26-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى رێکخراوه‌که‌ کرد.
 
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، "هاوکاری و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ رێکخراوی FAO، دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەوپێیەی رێکخراوەکە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هەیە لە راوێژپێدان و کارکردن لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ گەشەپێدانی زانستییانەی کەرتی کشتوکاڵ."
 
جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، "لەگەڵ چو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی FAO گفتوگۆیەکی تێروتەسەلمان کرد، لەبارەی گەشەپێدانی ناوچەیی و بووژانەوەی ئابووریی شارۆچکەکان و گوندەکان. هاوڕابووین لەسەر پێویستیی کارکردن لە بوارەکانی راهێنانی پیشەیی جوتیاران و دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی جوتیاران."
 
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "سوپاسی رێکخراوەکەم کرد بۆ هاوکارییە تەکنیکی و راوێژکارییەکان و کردنەوەی Gene bankی تایبەت بە گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، داواشم کرد ئاستی پەیوەندیی و هاوکارییەکان زیاتر بکرێن بە تایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی ناوچەیی و گەشتوکاڵ و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکان."
 
هەر ئەمڕۆ، هەمان شاندی رێکخراوی FAO لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا تاوتوێ کرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی کاريگه‌ريى گۆڕانى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و که‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌کانى به‌رده‌م کشتوکاڵ و ئاو و خۆراک، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.