رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ورمێ، دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا گیرا. سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە دەڵێت، ''بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نێوخۆ، بۆ ناوەندی ئێران دەنێردران''.
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە 25-05-2025 لە چوارچێوەی کارەکانی تایبەت بە''دابینکردنی ئاسایشی گشتی'' و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 129 چەکدا گرتووە.
بە گوتەی ناسر عەتەباتی، 16ـیان کڵاشینکۆف بوون و ئەوانەی دیکە دەمانچە.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ورمێ بەبێ ئاماژەدان بە دەستگیرکردنی هیچ کەسێک گوتی: ''بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، مەبەستی دژبەرانی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران ئەوە بوو کە بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە چەکەکان بنێرنە ناوەندی ئێران، بەڵام هەر زوو رێگریمان لەو کارە کرد.''
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ هۆشداری دەدات کە ''بە تووندی رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی گشتی؛ رێگە بە دروستبوونی هیچ نائارامییەک نادەین.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ