هەناردە و ناردنکاران: ساڵانە بایی نیو ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی هاوردە دەکرێت

26-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ساڵانە بایی نیو ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ هاوردەکردنی ئەو ئامێرانەی کارەبای کەمتریان دەوێت ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکرێت.
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ساڵانە بایی نیو ملیار دۆلار ئامێری کارەبایی هاوردەدەکرێت، کە بەشی زۆریان لە وڵاتی چینەوەیە."
 
لەنێو ئەو ئامێرانەدا سپلیت، جلشۆر و بۆیلەر هەن کە کارەبای زۆریان دەوێت. ئەوە لە کاتێکدایە، ئێستا لە بەشێکی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رووناکی کەوتووەتەکار بۆ کارەبای 24 کاژێری و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە تەواوی شارەکان.
 
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت، لە دوای راگەیاندنی پڕۆژەی رووناکییەوە خواستی زیاتر لەسەر ئەو ئامێرانەیە کارەبای کەمتریان دەوێت.
 
لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە 200 ملیۆن دۆلار پشتیوانیی پڕۆژەکە بکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەشێکی ئەو پارەیە لەپێناو ئەوەدا خەرج دەکرێت ئامێری نوێ هاوردە بکرێت کە کارەبای کەمتری بوێت.
 
وێڕای خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوردەکردنی ئامێری کارەبایی کە کارەبای کەمی بوێت، تاوەکو ئەمڕۆ هاوردەکردنی ئەو ئامێرانە بەردەوامە کە بە کارەبای زۆر کار دەکەن.
 
کەمال شێخ رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هیچ بەرهەمێک بەهۆی پێویستی بە کارەبای زۆر قەدەخەی نەخراوەتەسەر، بەڵام هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکرێت کەرەستەیەک بێنن کە کارەبای کەمی بوێت."
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گوتی، "بازرگانان بەخواستی خۆیان کەرەستەی کارەبایی هاوردە دەکەن، بەڵام لەکاتێکدا بۆ نموونە سپلیتێکی دوو ئەمپێری خواستی خەڵکی زیاتر لەسەربێت، بە دڵنیاییەوە ئەوکاتە بازرگانان زۆرترینی ئەو جۆرە هاوردە دەکەن خەڵک داوای دەکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.