سەرۆک بارزانی: ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت

26-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە یادی 49 ساڵەی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم شۆڕشە سەلماندی ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
 
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، شۆڕشی گوڵان، "یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی بەرخودان و خەباتی گەلی كوردستان كە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. لە بارودۆخی نالەباری دوای نسكۆ و لە ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی وردی تەنزیمی و سەربازی و بە ئیرادەیەكی بەهێز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت".
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی باسی لەوە کردووە، "لە شۆڕشی گوڵاندا گەلەكەمان قوربانیی زۆری دا، زۆر پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، بەشێكی زۆری رۆڵەكانی گەلەكەمان ئاوارەیی و ماندوویەتی و كۆڵنەدانیان هەڵبژارد. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت".
 
دەقی پەیامەکە:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
شۆڕشی گوڵان، یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی بەرخودان و خەباتی گەلی كوردستان كە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. لە بارودۆخی نالەباری دوای نسكۆ و لە ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی وردی تەنزیمی و سەربازی و بە ئیرادەیەكی بەهێز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت.
 
لە شۆڕشی گوڵاندا گەلەكەمان قوربانیی زۆری دا، زۆر پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، بەشێكی زۆری ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئاوارەیی و ماندوویەتی و كۆڵنەدانیان هەڵبژارد. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
 
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین، هەروەها پێزانینم بۆ هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبوو و شانازییان بۆ گەلەكەمان تۆمار كرد.
 
مسعود بارزانی
26ی ئایاری 2025

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.