رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەشتیارێکی عەرەب لە ئەکواپارکی چاڤیلاند لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی بەغدا دەکرێتەوە.
رۆژی دووشەممە، 26-6-2023، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 3ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە مردنی کەسێک لە ئەکواپارکی چاڤیلاند لە سلێمانی، دوای گەیشتنی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو کەسە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی بەغدایە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە."
سامان نادر گوتی: "ئەو هاووڵاتییە لەدایکبووی ساڵی 1960ـە، مامۆستای زانکۆ بووە و ناوی محەممەد جاسمە، بۆ گەشتکردن هاتووەتە سلێمانی."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو؛ ئەو پیاوە لەکاتی سەرکەوتن بەسەر قادرمەکاندا جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
چاڤیلاند یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی شاری سلێمانی، جگە لە شوێنی خێزان و گەشتیاری، پارک و مەلوانگە و شوێنی دیکەی گەشتیاریی تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ