لە خورماتوو قوتابییەک بە 'بۆکس خەنجەر' هێرش دەکاتە سەر مامۆستایەک

26-06-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە قەزای خوورماتوو، دوای ئەوەی مامۆستایەک لەکاتی تاقیکردنەوەدا گزی لە قوتابییەکی پۆلی 6ی ئامادەیی دەگرێت، قوتابییەکە بە بۆکس خەنجەر هێرش دەکاتە سەر مامۆستاکە و سەری دەشکێنێت. وەزیری پەروەردەی عێراقیش بڕیاری دا سکاڵای یاسایی تۆمار بکرێت.
 
ئاراز جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین رۆژی دووشەممە، 26-06-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مامۆستاکە ناوی ئۆریانە، لەلایەن قوتابییەک بە "بۆکس خەنجەر هێرشی کراوەتەسەر، لە نەخۆشخانەی خورماتوو چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە، ئێستا لە ماڵەوەیە و تەندروستی جێگیرە."  
 
لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، مامۆستاکە دەردەکەوێت و باس لەوە دەکات ئەمڕۆ قوتابییەک پەلاماری داوە، دوا ئەوەی لە قوتابخانەی سەدای عێراق چاودێر بووە، گزی لەو قوتابییە گرتووە و لەسەری سەلمێنراوە، دوای تەواوبوونی دەوام لەکاتی  گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، قوتابییەکە بەسەر سەر ماتۆڕسکیلەوە پەلاماری داوە و ئاسنێکی لەسەریداوە، بەهۆیەوە سەری شکاوە و کەوتووەتە نەخۆشخانە.
 
مامۆستاکە داوا لە سەرۆکوەزیران و وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات ئاگاداری مامۆستایان بن و مافیان بپارێزن. لەوبارەیەوە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیبراهیم نامس جبوری داوای لە ئەمجەد طلمس، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سەلاحەددین کردووە بەناوی وەزارەتی پەروەردەوە لە دادگە سکاڵا تۆمار بکات. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رووداوەکە دوای ئەوە بووە چاودێرێکی ناوەندی تاقیکردنەوە لە قەزای خورماتوو گزی قوتابییەکی ئاشکراکردووە و قوتابییەکەش دواتر هێرشی کردووەتە سەری.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.