وەزارەتی ناوخۆ: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 56 کەس لە ئاودا خنکاون

26-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 56 کەس لە رووبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستاندا خنکاون.
 
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو خنکان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی تەممووزی 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان 56 کەس لە رووبار و دەریاچە و چەمەکاندا خنکاون." 
 
هێمن میرانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو خنکان زیاترە، چونکە ساڵی رابردوو لە 12 مانگدا 77 کەس لە رووبار و چەمەکاندا خنکابوون.
 
دوێنێ سێشەممە، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی گەشتوگوزار، هەماهەنگی و بەدواداچوون، میدیا و زانیاری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیس، هەماهەنگی قەیرانەکان، بەرگریی شارستانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو. وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئامارەکانی خنکان لە ساڵی 2022 و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بووە، لەگەڵ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خنکان.
 
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا دامەزراوە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە خوێندنەوەی هۆکارەکان بکەن و تابلۆی ئاگادارکردنەوە بە زانیاری ورد لە شوێنە گەشتیارییە ئاوییەکان و رووبار و دەریاچە و چەمەکان دابنێن بۆ هۆشیارکردنەوەی گەشتیار و هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی مەلەکردن لەو شوێنانە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.