رووداو دیجیتاڵ
سێ ئەندامی خێزانێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان مهاباد - بۆکان گیانیان لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە 26-07-2023، لە رێگەی بورهانی نێوان شارەکانی مهاباد - بۆکان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پێژۆ پارس لە نزیک گوندی قەرەبڵاخ پێکیاندادا، بەوهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک کە لەنێو پرایدەکەدا بوون، گیانیان لەدەستدا.
کەماڵ ئاهمەند، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای مهاباد رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی پرایدەکە چوار کەسی تێدابووە کە ئەندامی خێزانێکن. سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان کە منداڵە بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانەی مهاباد.
مانگی رابردوو، لە پارێزگای ورمێ 62 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ