رووداو دیجیتاڵ
دوو هاوژینی نیڤشکان (خاوەن پێداویستیی تایبەت) دوای 30 ساڵ لە ژیان لەنێو خانوویەکی بێسەروبەر، بوونە خاوەنی خانوویەک. ئەو دوو هاوژینە نیڤشکانە، کە بەیەکەوە پێنج منداڵیان هەن، دانیشتووی کۆمەڵگەی سیریێن لە ناحیەی شیلادزێ و لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازییەوە خانوویەکیان پێشکێش کرا.
رێکخراوی فانۆسی خێرخوازی خۆی لەو دوو هاوژینە کردە خاوەن و خانوویێکی بە هەموو پێداویستییەکانەوە پێدان. ژنی ماڵەکە کە ناوی مونتەهایە و نیڤشکانە دەڵێ ئەوەندە دڵخۆشە، لە خۆشیدا ناتوانێت بخەوێت.
مونتەها حەسەن، خاوەن پێداویستیی تایبەت دەڵێ، "خانووەکە و هەموو شتێکی نێوی، بە دڵی منن و یەکەمجارە خانوو، ماڵ، تەلەڤیزیۆن، کەوەنتەر و جلشۆرەکەم بەو شێوەیە بن."
خانووی پێشووی ئەو ماڵە، لەلایەن رێکخراوی فانۆس تێکدرا و دروستکرایەوە، لەبەرئەوەی کەلاوە بوو و بەکەڵکی ژیان نەدەهات.
رێکخراوەکە، کە سەرچاوەی داهاتی خێرخوازانن و ئاماجیان خزمەتکردنی هەژار و کەمدەرامەتانە، ئەوە 25ـەمین خانووە بۆ هەژار و کەمدەرامەتان دروستی دەکەن.
هەڵگورد قەهار، سەرۆکی رێکخراوی فانۆس سەبارەت بەو کارانەی بۆ خەڵک دەیکەن، دەڵێ "ئێمە چوار بنەمامان هەن، ئەگەر بێ باوک بن، بێ کار بن، بێ داهات بن یان کەسێکی نەساخ لە ماڵیاندا هەبێت، ئەم چوار مەرجە ئەگەر هەبن، بێ دوو دڵی (بەهانایانەوە) دەچین."
ئێستا رێکخراوەکە کار لە دروستکردنی شەش خانووی دیکە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکات و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوانیش رادەستی خاوەنەکانیان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ