رووداو دیجیتاڵ
دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، فەرمانبەرانی بانکی خانووبەرەی گەرمیان مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند.
رۆژی چوارشەممە 26ـی تەمووزی 2023، مەسعود فەرەج، فەرمانبەر لە بانکی خانووبەرەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دژی دواکەوتن و وەرنەگرتنی مووچەکانمان مانگرتنمان لە کارکردن راگەیاندووە تاوەکو ئەو کاتەی مووچە وەردەگرین."
مەسعود فەرج گوتیشی، ئەوان دەچنە سەرکار، بەڵام مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاندووە و کاروباری هاونیشتمانییان بەڕێ ناکەن.
قانع ئەمین، فەرمانبەرێکی دیکەی خانووبەرەی گەرمیانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ مانگرتمان دەستپێکردووە و کاروباری کەس بەڕێناکەین کە ئەرکی بانکەکەمان وەرگرتنەوەی قەرز و سوودی سەر قەرزە لە هاونیشتمانییان."
خانووبەرەی گەرمیان 20 بۆ 25 فەرمانبەری هەیە.
ئەمڕۆ 26ـی تەممووزە و تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە؛ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن، پێدانی مووچە بەگوێرەی یاسای بودجە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە و چاوەڕانن بەغدا پارە بۆ مووچە بنێرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ