رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، کچێکی 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکاوە.
رۆژی شەممە، 26ـی تەممووزی 2025، ئەڤیندار عیزەت، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کچەکە خەڵکی شنگال بووە، بۆ سەردان چووبوونە ماڵی خزمەکانیان لە کەمپەکانی زاخۆ، دواتر کەوتووەتە نێو رووباری خابوور و خنکاوە".
رووداوەکە نزیک کاژێر 15:00 روویداوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، تیمەکانیان راستەوخۆ دوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکەی، تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
ئەو کچە ناوی (س. س. ش) بووە و تەمەنی 21 ساڵ بووە.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 6 کەس خنکاون و 10ـی دیکەش رزگار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ