زانکۆی سەلاحەدین: 425 کورسیی خۆڕایی بۆ قوتابییانی نێودەوڵەتی تەرخان دەکرێن

26-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، بۆ خوێندنی ساڵی 2025 - 2026 کورسیی خۆڕایی بۆ خوێندکارانی وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی تەرخان دەکرێن.
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە 26ی تەممووزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لەسەر راسپاردەی پ.د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆ، ئەنجوومەنی زانکۆ 425 کورسی خوێندن لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ قوتابییانی وڵاتانی دەرەوە تەرخان دەکات."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "کارەکە بۆ ئاشنابوونی قوتابییانی دەرەوەیە بە هەرێمی کوردستان، هەروەها بە کولتوور و زمانی کوردی؛ هاوکات بۆ بەرەپێشبردنی زانکۆکەمانە لە ریزبەندییە جیهانییەکاندا."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە گوتیشی، "لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکاندا هەیە، پێشتریش قوتابیانی نێودەوڵەتی لە زانکۆکەمان هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکەمان زۆر زیاتر کردووە."
 
بەگوێرەی زانکۆی سەلاحەدین، ئێستا "دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکێش کردووە."
 
زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە 6 بۆ 7 هەزار دەرچووی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بە گوتەی سامان عەبدوڵڵا، ئەم ساڵیش هەمان پلانیان بۆ وەرگرتن هەیە. 
 
زانکۆی سەلاحەدین لە 16 کۆلێژ و 86 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی خوێندکارانی نزیکەی 25 هەزار خوێندکارە و نزیکەی دوو هەزار قوتابی خوێندنی باڵاشی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.