کەشناسێک: پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە پلەی گەرما دابەزێت

26-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە پلەی گەرما دابەزێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و کەشەکە گەرم دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ."
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەشەکە ئێستا زۆر گەرمە، بەڵام ئەوەی وایکردووە کارەساتی مرۆیی نەبێت نزمیی شێیە لە هەرێمی کوردستان."
 
ئەو شارەزایەی کەشوهەوا ئاماژەی بەوەش کرد، "سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک پلە و دووسبەی پلەیەکی دیکە دادەبەزێت. لە سێشەممەوە نزیکەی دوو پلەی دیکە دادەبەزێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە:
 
هەولێر؛ 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 45 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 46 پلەی سیلیزی 
کەرکووک؛ 49 پلەی سیلیزی  
زاخۆ؛ 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 47 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 50 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.