بۆ یەکەمین جار کۆنسێرتێکی ئۆپێرا لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت

27-08-2022
هەڵەبجە سەعدوون
بۆ یەکەمین جار کۆنسێرتێکی ئۆپێرا لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت
بۆ یەکەمین جار کۆنسێرتێکی ئۆپێرا لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و لەسەر قەڵای هەولێر لە لایەن ماڵی میوزیکی زەهاوی کۆنسێرتێکی ئۆپێرا بەڕێوەچوو. کۆنسێرتەکە لە لایەن پەروین چاکار، هونەرمەندی باکووری کوردستان پێشکێش کرا.
 
پەروین چاکار، هونەرمەند بە رووداوی گوت: "ئەوە یەکەمجار بوو بۆمن، سەرەتا وامزانی کە خەڵکی ئێمە لێرە لە هەرێمی کوردستان حەز لەو جۆرە گۆرانییە ناکەن، بەڵام زۆر بەدڵیان بوو و چەپڵەیان لێدەدا. من زۆر سەربەرزم و سوپاسی هەمووان دەکەم."
 
هەژار زەهاوی، کە رێکخەری کۆنسێرتەکە بوو باسی لەوە کرد: "[ئۆپێرا] ستایلێکی زۆر زۆر قورسە، هەر کەس و نەتەوەیەک ناتوانێت ئەوە رێکبخات، بەڕاستی ئەمشەو بینەرێکی 300 کەسی کاژێرێک و 20 خولەک گوێیان لە ئۆپێرا بوو."
 
لە کۆنسێرتەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسی، هونەرمەند، میوزیکژەن و خەڵکی ئاسایی تێیدا بەشدار بوون، هونەرمەندە کوردەکە بە زمانی جیاواز گۆرانی پێشکێشی ئامادەبووان کرد، هەروەها چەندین گۆرانیی کۆنی کوردیشی پێشکێش کرد.
 
شێرکۆ حەمە ساڵح، میوزیکژەن و بەشداربوویەکی کۆنسێرتەکە دەڵێت: "لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە میوزیکی کوردی چەندە دەوڵەمەند و لەبارە بۆ ئەوەی دانەرە کوردەکانمان بتوانن کار لەسەر ئەوە بکەن کە زمانی کوردی ببێتە زمانێکی جیهانی لەڕووی گوتن و خوێندنی ئۆپێرادا."
 
پەروین چاکار ماوەی 11 ساڵە لە ئیتاڵیا ئۆپێرای بەشێوەی ئەکادیمی خوێندووە و ئێستا دانیشتووی ئەڵمانیایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە