رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 11:58 خولەکی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئابی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی نورهاک سەر بە پارێزگای مەرەش روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 6.99 کیلۆمەتر تۆمارکرا.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا، 37 هەزار و 446 پاشلەرزە روویانداوە، کە 12 پاشلەرزە 6 پلە و 71یان 5 پلە بووە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ