رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تەقەکردن لە کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی بەناوی نەوزاد نووری بەگ، پۆلیس سلێمانی رەتیدەکاتەوە تەقە لەو کەسە کرابێت.
لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا لە سەدان پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵێک بڵاوبووەوە کە دەڵێت، "تەقە لە کەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی نەوزاد نووری بەگ کراوە."
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەقەکردن لە نەوزاد نووری بەگ دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە."
هاوکات سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە روودانی تەقەکردن لە کەسایەتییەکی سلێمانی ئاگادار نین و هیچ ئامبوڵانسێکیان بۆ برینداری چەک بۆ هیچ شوێنێک نەناردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ