رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سلێمانی دوو چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.
رۆژی شەممە 26-08-2023، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە شەوی 25-08-2023 توانیویانە (س، ئـ، س) و (ف، ح، م) دەستگیربکەن. یەکێک لە چەکدارەکان پێشتر لەنێو ریزەکانی داعشدا بریندارکراوە.
وەک ئاسایش دەڵێت، دەستگیرکردنەکان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا بووە.
ئێستا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی دوو لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگیراون و رادەستی یاسا کراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ