باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق پیرۆزبایی لە رووداو دەکات

26-08-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن خەڵاتی ستیڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤییەوە، باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات. 
 
رۆژی دووشەممە، 26ـی ئابی 2024، باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداوی کردووە، بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی دەڵێت، "باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق شەرەفمەندە بە پیرۆزباییکردن لە تۆڕی میدیایی رووداو بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتەکانی ستیڤی 2024 بۆ بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ)".
 
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق "دەستکەوتە بەرچاوەکەی" رووداو بە ئەنجامی کاری هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو دادەنێت. 
 
دامەزراوەی خەڵاتەکانی ستیڤی لە ئەمریکا ناوی تۆڕی میدیای رووداوی وەک براوەی سێ خەڵات راگەیاند، کە دووانیان زێڕین و یەکێکیان بڕۆنزە.
 
دوو لە خەڵاتەکانی رووداو زێڕینن و یەکێکیان برۆنزە. بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ)ی هاوکارانمان دڵنیا رە‌‌‌حمان و ئەحمەد عومەر خەڵاتی زێڕینی بردەوە. 
 
بەڵگەفیلمەکەی رووداو کاریگەری ساڵێک پاش دەستپێکردنی جەنگ لە ئۆکراینا نیشاندەدات. 
 
باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق بەڵگەفیلمەکە بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، "نێوەڕۆکی بەڵگەفیلمەکە بە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نەبەستراوەتەوە، بەڵکو روانگەیەکی فراوانی جیهانیی مرۆڤایەتی و راستەقینەی هەیە".
 
خەڵاتەکانی ستیڤی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەنێوبانگ و بەهادارن. بەشێک لەو میدیایانەی پێشتر خەڵاتەکەیان بردووەتەوە بریتین لە سی ئێن ئێن، ئێن بی سی، بلوومبێرگ و جەزیرە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند چەکدارێکی دەستەی تەحریر شام. وێنە: AFP

رووسیا بۆ رووداو: سووریا بووەتە گۆڕەپانێک وڵاتانی رۆژئاوا تواناکانیان تێیدا تاقیدەکەنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی لە چەند رێگەیەکەوە لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و رێگریکردن لە فراوانبوونی گرژییەکان. دەشڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا وڵاتەکە وەکو گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانیان بەکاردەهێنن.