یونامی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات

26-08-2024
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن خەڵاتی ستیڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤیەوە یونامی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
 
بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی، رۆژی دووشەممە 26-08-2024، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو و UNFPA دەکەین بۆ ئەو کارە نایابەیان لەسەر ئەم پڕۆژەیەی کردیان."
 
لە چەندین مانگی رابردوودا تۆڕی میدیایی رووداو و ئاژانسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) پرۆگرامێکی هاوبەشیان بۆ راهێنانی رۆژنامەڤانیی کچان و ژنان هەبوو. 
 
رۆژی شەممە دامەزراوەی خەڵاتەکانی ستیڤی لە ئەمریکا ناوی تۆڕی میدیای رووداوی وەک براوەی سێ خەڵات راگەیاند، کە دووانیان زێڕین و یەکێکیان بڕۆنز. پڕۆگرامە هاوبەشەکەی رووداو و UNFPA خەڵاتی بڕۆنزی بەدەستهێنا. 
 
لیژنەی پسپۆڕانی خەڵاتی ستیڤی، ئەو پرۆگرامەی رووداویان بە شایانی ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییە زانی، چونکە دەڵێن "هەنگاوێکی یەکجار گەورەیە، لەبەرئەوەی یەکەمین پڕۆژەی هاوبەشی لەو جۆرەیە لەنێوان میدیایەکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نەتەوە یەکگرتووەکان دا."
 
لیژنەکە پێیوایە، "لەکاتێکدا زۆر میدیای دیکە خەریکی بەرهەمهێنانی نێوەڕۆکن لە بواری یەکسانیی نێوان ژن و پیاودا، رووداو خەریکی ئاڵنگارییەکی یەکجار گەورەیە بۆ نەهێشتنی ئەو نایەکسانییە لەنێو هێزی کاری میدیاییدا. ئەم پێداگیرییە بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی کۆمەڵگە نیشانەی گۆڕانکارییەکی مەزنی رووداوە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی."
 
تاوەکو ئێستا 159 ژن و کچ بەشدارییان لە پڕۆژە هاوبەشەکەی رووداو و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەڤانانی ژن کردووە. پڕۆژەکە بەردەوامە و ئەم ساڵ 300 ژن بەشداریی تێدا دەکەن.
  
خەڵاتەکانی ستیڤی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەناوبانگ و بەبەهان. بەشێک لەو میدیایانەی پێشتر خەڵاتەکەیان بردووەتەوە بریتین لە سی ئێن ئێن، ئێن بی سی، بلوومبێرگ و جەزیرە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قیرتاوکردنی شەقامێک لە هەولێر. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە

شارەوانیی بنەسڵاوە: ئەم ساڵ بە تێچووی 8 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ کردووە

سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە دەڵێت، ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە جێبەجێ کراون کە تێچوویان بڕی 8 ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ساڵی 2025 بە بەهای 9 ملیار دینار پڕۆژەیان پێشکێشکردووە و بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە.