حەج و عومرە: گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە ده‌ستپێده‌کەنەوە

26-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانیی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رایگەیاند، "دەستپێدەکاتەوە".
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای ئەوەی کۆمپانیاکان ئەمڕۆ بڕیاریاندا بەڵێننامە پڕبکەنەوە کە عومرەکاران ببەن و بیانگەڕێننەوە، هەر ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە".
 
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ فرۆشی گەشتەکانی عومرە کۆبووەتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە داوای لە خاوەن کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆشیی گەشتەکانی عومرە کردووە، کە "ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن و به‌ڵێننامه‌ پڕبكه‌نه‌وه هه‌موو عومره‌كاران له‌ كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگەڕێننه‌وە".
 
زیاتر لە دوو هەفتە بوو کێشەی گەڕانەوە بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دروستبووە کە بە رێگەی ئاسمانی بۆ عومرە چوونەتە سعودیە.
 
ئەو هاونیشتمانییانەی لە سعودیە گیریان خواردبوو، زیاتر لە دوو هەزار کەس بوون و زۆرینەیان بە پاس گەڕانەوە.
 
بەهۆی کێشەی نەبوونی گەشتیی ئاسمانی بۆ عومرەکارانی هەرێمی کوردستان، 19ـی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رایگەیاند، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە بۆ سعودیە رادەگرن.
 
دوای بڕیارەکەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق 20ـی ئاب رایگەیاند، "بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە گەشتەکان راگیرابوون".
 
وەلید دلفی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، 20ـی ئاب بە رووداوی راگەیاند: "بەهۆی رێوڕەسمەکانی زیارەتی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، گەشتەکانی عومرە بۆ هەفتەیەک راگیرابوون، چونکە گوشاری زۆر لەسەر هێڵەکەمان هەبوو".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."