کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

26-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کۆنفرانسی هاوپەیمانانیی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی، لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەكێتی دەڵێت، سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشت کراون.
 
دارا خەیلانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی کۆنفرانسێکی ژنانی هاوپەیمانانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پێنجشەممە بە فەرمی کۆنفرانسی گشتیی دەستپێدەکات".
 
بڕیارە کۆنفرانسەکە 28، 29 و 30ـی ئاب بەڕێوەبچێت. دارا خەیلانی دەڵێت: "لە کۆنفرانسەکەدا سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەکەن، هاوکات بانگهێشتی چەندین پارتی دیکەی دیموکرات لە وڵاتانی ئەورووپا و جیهان گشتیی کراوە".
 
بە گوتەی دارا خەیلانی، "لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون و بەشداری دەکەن".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆنفراسەکەدا سەرۆک یان نوێنەرانی بەشێک لە حیزبەکانی باکوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەشداری دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە