رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەڵێ، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی دهۆک لە سنووری شارۆچکەی قوڕەدەری باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆودا گیانیان لەدەست دا.
هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، دوانێوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، ئۆتۆمبێلی خێزانێکی دانیشتووی دهۆک لە کاتی گەڕانەوەیان لە تورکیاوە لە تونێلێکی سنووری شارۆچکەی قوڕەدەری سەر بە پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو.
پەیامنێری رووداو گوتی، خێزانەکە لە 8 کەس پێكهاتبوون؛ شۆفێرەکە، هاوژینەکەی، پێنج منداڵ و خزمێکی دیکەیان. لە رووداوەکەدا شۆفێرەکە و کوڕە بچووکەکەی گیانیان لەدەستداوە و تەندروستیی ئەوانی دیکە جێگیرە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، میدیای تورکیا دەڵێ، بارهەڵگرێک لەنێو تونێلەکەدا لەکارکەوتووە و هیچ ئاماژەیەکی ئاگادارکردنەوەی دانەناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ