دەستەی مافی مرۆڤ: سەردانمان بکەن سۆراخی بێسەروشوێنبووەکانتان بۆ دەکەین

26-08-2025
ئارێز خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی شەڕەکەی لالەزار دەکات لەلای ئەوان سکاڵا تۆماربکەن، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ چارەنووسیان بکەن.
 
سابیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەی نووسینگەی سلێمانیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە 26-08-2025 بە رووداوی گوت، "ئاسایشی سلێمانی پێیانگوتووین هاوکاریتان دەکەین بۆ ئەوەی لە هەواڵی ئەوانە ئاگادار بن، کە هەواڵیان نییە ئاگاداربن."
 
ئەو بەرپرسەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت: "هەر کەسێک کەسی نزیکی ون بووە، دەتوانێت سەردانمان بکات و وێنە و زانیاری کەسە ونبووەکەمان بۆ بێنێت، ئێمەش لە رێگەی ئاسایشەوە بەدواداچوون بۆ زانیارییەکان دەکەین، سۆراخی کەسەکەی بۆ دەکەین، کە ئایا گیراوە یان نا، لە ژیاندا ماوە یان نا."
 
بەرەبەیانی رۆژی 22-08-2025 هێزەکانی دژە تیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی "چەند داواکراوێک" هەڵیانکوتایە سەر هوتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، دوای سێ کاژێر رووبەرووبوونەوە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیرکران.
 
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی دووپشک، سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و باس لە کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ لافاو چووەتە ناوی و هەمووی بووەتە قوڕ و لیتە.

تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە چەمچەماڵ دوادەخرێن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قوتابییانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو، دوادەخرێن.