رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، "له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ڕووی گه‌لی كوردستان" بکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26-07-2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان، عێراق و کوردستان کرد.
ساڵانە لە 12ـی رەبیعولئەوەل کە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە شێوازی جیاواز ئەو یادە دەکەنەوە و رێوڕەسمەکانی مەولوودیش لەنێو کورد بووەتە شتێکی دانەبڕاو لە کو‌لتوور و دینداریی خەڵکی کوردستان.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگەی خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ):
به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
26ی ئەیلوولی 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ